جه‌بار یاوه‌ر: له‌گه‌ڵ عێراق ته‌نیا له‌سه‌ر خاڵێک بۆچوونی هاوبه‌شمان هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆبوونه‌وه‌كانی شانده‌ سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ‌و حكوومه‌تی عێراق بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت: تا‌كوو ئێستا ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ک خاڵ بۆچوونی هاوبه‌ش هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ڕاگرتنی جووڵه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ 27ی ئاکته‌وبری 2017دا، شانده‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراق و باشووری کوردستان سێ کۆبوونه‌وه‌یان به‌ چاودێری ئه‌مریكییه‌كان ئه‌نجام داون، دوو كۆبوونه‌وه‌یان له‌ شاری مووسڵ و كۆبوونه‌وه‌یێكیشیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بوو.

له باره‌ی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کان جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ (تۆڕی میدیایی رووداو)ی ڕاگه‌یاند: تاوه‌كوو ئێستا به ‌فه‌رمی رێككه‌وتن له‌سه‌ر هیچ خاڵێک نه‌كراوه‌.

ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن، به‌شێوه‌یێكی گشتیش گفتوگۆكان له‌سه‌ر دوو خاڵ چڕ بوونه‌ته‌وه‌:

یه‌که‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ئه‌و خاڵه‌ بۆچوونی هاوبه‌شی له‌سه‌ره‌.

دووه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌تایبه‌ت ئیبراهیم خه‌لیل ‌و پێشخابوور، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بۆچوونی هاوبه‌ش نییه‌ و بۆچوونه‌کان جیاوازن.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8177

Your Comment

You are replying to: .
captcha