به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له نامه‌كه‌یدا بارزانی ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێم له دوای ١ی نۆڤێمبێری ٢٠١٧ به‌رده‌وام بوونم له‌م پۆسته ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه و نابێت یاسای سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێم ھه‌موار بكرێته‌وه یان ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێم درێژ بكرێته‌وه".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌قی نامه‌كه‌یه...
به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم
به‌پێی فه‌رمانێکی حکوومه‌تی ھه‌رێم له ١٢ی جوولای ٢٠١٧ داوامان كردووه ھه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێم له رۆژی (١ی نۆڤێمبێری ٢٠١٧) ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له به‌ر ھۆكاری سیاسی و ئه‌منی و ته‌كنیكی و نه‌بوونی كاندید، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ھه‌ر دوو ھه‌ڵبژاردن ھه‌ڵپه‌سێردرا.
له ٢٤ی ئاکته‌وبری ٢٠١٧ په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی حكوومه‌تی ھه‌رێم و په‌رله‌مانی بۆ ماوه‌ی دوو خولی یاسادانان درێژ كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێم له دوای ١ی نۆڤێمبێری ٢٠١٧ به‌رده‌وام بوونم له‌م پۆسته ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه و نابێت یاسای سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێم ھه‌موار بكرێته‌وه یان ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێم درێژ بكرێته‌وه، بۆیه پێویسته به زووترین كات كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی له ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ھه‌رێم دروست نه‌بێت و ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرێت.
منیش وه‌كوو مه‌سعوود بارزانی پێشمه‌رگه، له ناو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه ئازیزه‌كان له خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌دیھێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و پارێزگاری كردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بم.
مه‌سعوود بارزانی
٢٨ی ئاکته‌وبری ٢٠١٧
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment