بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کشانەوەی مەسعوود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کادرانەوەی جیهانیی زۆری لێکەوتەوە. هەندێک لە وڵاتان لەوان ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی کە لە بڕیارەکەی بارزانی پێشوازییان کردووە پاڵپشتیی خۆیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. تورکیا لەو وڵاتانە بوو کە پێش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم پێوەندییێکی بەهێزیان لەگەڵ بارزانی هەبوو.
ئایدین سلجان یەکەمین سەرکۆنسۆڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵویستی تورکیا هەمبەر کشانەوەی مەسعوود بارزانی بە VOAی ڕاگەیاند: کشانەوەی مەسعوود بارزانی دەتوانێت ببێتە هۆی خۆشحاڵ بوونی تورکیا بەڵام ئەم ڕووداوە دەتوانێت تێچووی زۆری بۆ تورکیا ببێت.
ئاتیلا یاسیلادا لە توێژینگەی Global source partners دەڵێت: تورکیا گرینگترین هاوپەیمانی خۆی لە هەرێمی کوردستان لە دەست داوە. ناوبراو لەو باوڕەدایە کە سیاسەتی تورکیا هەمبەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق مومکینە بەردەوام نەبێت.
ئایدین سلجان دەشڵێت: ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەنقەرە ناتوانێت کاریگەریی لە سەر دەوڵەتی عێراق ببێت، چوونکە ئەو وڵاتە لە ڕابردوودا لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە پێوەندیی لەگەڵ بەغدا دەگرت. پاش کشانەوەی بارزانی گۆڕەپانی سیاسی بە قازانجی PKK دەبێت، چوونکە پارتی دیموکرات بە سەرۆکایەتیی بارزانی گرینگترین هاوپەیمانی تورکیا دژ بە PKK بوو.
یاسیلادا زیادی دەکات: پاش لاواز بوونی مەسعوود بارزانی لە هەرێمی کوردستان، PKK بەهێزتر دەبێت، نازانم تورکیا دەیهەوێت چۆن لەگەڵ ئەو پرسە بەرەنگار ببێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment