بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا بۆر دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە جووڵە پێکردن یان هاتنی هێزی دیکە بۆ خورماتوو بڵاو کراونهتهوه، دوورن لە راستییەوە و هیچ هێزێکی نوێ نەهاتووەتە ناوچەکە.
ناوبراو وتیشی "هەندێک جار هێزەکان دەگۆڕدرێن، یان پشوو وەردەگرن و هێزەکەی دیکە لە پشوو دەگەڕێنەوە بۆ دەوام، ڕەنگە ئەوە وای کردبێت کە وابزانرێت هێز جووڵەی پێ­کراوە".
سەبارەت بە بازگەی پێشمەرگە لە نێوان خورماتوو- سلێمان بەگ نزیک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی کە زۆربەی دەنگۆکان باس لە ناردنی پێشمەرگە دەکەن بۆ ئەو سنوورە، عەبدوڵڵا بۆر وتی "پێشتریش هێزی پێشمەرگە لەو سنوورە ڕەبیەی هەبووە و هیچ گۆرانکارییێکی ئەوتۆ نییە".
بە هۆی نزیک بوونەوەی وادەی ریفراندۆم کە بریارە 25ی سێپتێمبێر ئەنجام بدرێت، لە چەند ناوچەیێکی جێناکۆکی کێشە و گرژی دروست بووه و بهرپرسانیش له ههوڵی چارهسهر کردنی کێشهکاندان.
یەکەم کاردانەوە لە ناحیەی مەندەلی رووی دا. پاش ئەوەی ئەنجومەنی ناحیەکە بە کۆی دەنگ بریاریان دا بەشداری لە پرۆسەی ریفراندۆم بکەن، عەرەبەکانی ناوچەکە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و ئاڵای کوردستانیان لە ناحیەکە هێنایە خوارەوە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment