نه‌ونه‌مامێکی ئیلامی له‌ پێشبڕکێی تێکواندۆی مالێزیادا ده‌درۆشێته‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- جابر یاسمی یاریزانی نه‌ونه‌مامی تێکواندۆ له‌ کێبه‌رکێی نێونه‌ته‌وه‌ییی تێکواندۆی مالێزیا میداڵیای زێڕی مسۆگه‌ر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی وه‌رزش و گه‌نجانی پارێزگای ئیلام ڕای‌گه‌یاند: جابر یاسه‌می نوێنه‌ری ئێران به‌ شانازییه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی وه‌رزشوانی وڵاتانی کۆریا، تایله‌ند، ئوردۆن و مالێزیا بوویه‌وه‌ و پاش شکستدانی خاوه‌ن میداڵیای بڕۆنزی جیهان له‌ وڵاتی لوبنانه‌وه‌ توانیی میداڵیای زێڕی کێبه‌رکێکه‌ وه‌ربگرێت و وه‌کوو ئه‌ستێره‌ی ته‌کنیکیی کێبه‌رکێیه‌کان بناسێندرێت.

کێبه‌رکێی نێونه‌ته‌وه‌ییی تێکواندۆ له‌ مالێزیا به‌ به‌شداریی 500 وه‌رزشوانی تێکواندۆ له‌ 50 وڵاتی جیهانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8152

Your Comment

You are replying to: .
captcha