بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئێستا و ئاینده‌دا تاوتوێ کرا، نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به بۆچوون و تێبینییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کرد له‌باره‌ی ریفراندۆم و گفتوگۆکانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ی بۆ نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی دووپات کرده‌وه، که بڕیاری ئه‌نجام­دانی ریفراندۆم، بڕیاری گه‌لی کوردستانه و مافێکی یاسایی و ئاسایی خه‌ڵکی کوردستانه و له کاتی دیاریکراوی خۆیدا پرۆسه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، گه‌لی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ له پاراستنی سه‌قامگیری و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment