سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 11ی سێپتێمبێری2017 مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌لاحه‌ددین پێشوازیی له‌ یان کۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ئێستا و ئاینده‌دا‌ تاوتوێ کرا، نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به‌ بۆچوون و تێبینییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کرد له‌باره‌ی ریفراندۆم و گفتوگۆکانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ی بۆ نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی دووپات کرده‌وه‌، که‌ بڕیاری ئه‌نجام­دانی ریفراندۆم، بڕیاری گه‌لی کوردستانه‌ و مافێکی یاسایی و ئاسایی خه‌ڵکی کوردستانه‌ و له‌ کاتی دیاریکراوی خۆیدا پرۆسه‌که‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، گه‌لی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ پاراستنی سه‌قامگیری و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌ هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که‌.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8146

Your Comment

You are replying to: .
captcha