به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه/ 21ی خه‌رمانان ئاماژه‌ی به کاره‌ساتی ئه‌مدواییه‌ی میانمار کرد و به توندی ڕه‌خنه‌ی له بێهه‌ڵوێستی و بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگای جیهانی و مودهعیهکانی مافی مرۆڤ گرت.
به‌ڕێزیان وه‌بیریان هێنایه‌وه ڕێگاچاری ئه‌و قه‌یرانه ئه‌وه‌یه وڵاتانی موسڵمان به کرداری کار بکه‌ن و گوشاری سیاسی و ئابووری بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی بێبه‌زه‌ییی میانمار.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش زیادی کرد: پێویسته کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ به سته‌م و زوڵم و زۆر له هه‌ر کوێ جیهان بکرێت به ئاشکرا و بوێرانه هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌یێنێت.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه گونجاو نییه کاره‌ساتی میانمار تا ئاستی ململانێ و شه‌ڕی مه‌زهه‌بیی نێوان موسڵمان و بووداییه‌کان دابه‌زێندرێت.
به‌ڕێزیان ئه‌وه‌شیان زیاد کرد: مومکینه له‌و کاره‌ساته‌دا ده‌مارگرژیی ئایینزایییش کاریگه‌ر بووبێت به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێکی سیاسییه چوونکه بکه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌تی میانماره و له سه‌رووی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شه‌وه ژنێکی بێبه‌زه‌یی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه که خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتووه هه‌ر بۆیه‌ش لێره‌دا مه‌رگی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی ڕوو ده‌دات.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی تیشکی خسته سه‌ر بێ هه‌ڵوێستیی وڵاتان و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان و کۆمه‌ڵگای جیهانی و ئه‌و ده‌وڵه‌ته درۆزنانه‌ی موده‌عی مافی مرۆڤ که ته‌نها ده‌ڕواننه کاره‌ساته‌که.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕه‌خنه‌ی له سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش گرت و وتی: سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ته‌نها هه‌ڵوێستی ئه‌وه بووه که سه‌رکۆنه‌ی تاوانه‌که‌ی کردووه.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی جارێکی‌تر جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ته‌داخول و هه‌ڵوێست نواندنی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان کرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: مه‌به‌ست له هه‌نگاوی کرداری له‌شکه‌رکێشان نییه به‌ڵکوو پێویسته گوشاری سیاسی، ئابووری و بازرگانی وڵاتان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی میانمار زیاد بکرێت و هه‌مبه‌ر ئه‌و تاوانه ناڕهواگهله ده‌نگ هه‌ڵبڕن. له‌و باره‌شه‌وه پێکهێنانی کۆنفڕانسی هاریکاریی ئیسلامی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری کاره‌ساتی میانمار پێویسته.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment