ڕه‌خنه‌ی توندی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش له‌ بێ‌هه‌ڵوێستیی کۆمه‌ڵگای جیهانی هه‌مبه‌ر کاره‌ساتی میانمار

به‌شی ئێران- ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی به‌ توندی ڕه‌خنه‌ له‌ بێده‌نگی و بێ‌هه‌ڵوێستیی کۆمه‌ڵگای جیهانی و موده‌عیه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌گرێت هه‌مبه‌ر کاره‌ساتی میانمار و جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامییه‌کان دژ به‌ تاوانی ده‌وڵه‌تی میانمار به‌ کرداری هه‌ستنه‌ سه‌ر پێ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌/ 21ی خه‌رمانان ئاماژه‌ی به‌ کاره‌ساتی ئه‌مدواییه‌ی میانمار کرد و به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ بێ‌هه‌ڵوێستی و بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگای جیهانی و موده‌عیه‌کانی مافی مرۆڤ گرت.

به‌ڕێزیان وه‌بیریان هێنایه‌وه‌ ڕێگاچاری ئه‌و قه‌یرانه‌ ئه‌وه‌یه‌ وڵاتانی موسڵمان به‌ کرداری کار بکه‌ن و گوشاری سیاسی و ئابووری بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی بێ‌به‌زه‌ییی میانمار.

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش زیادی کرد: پێویسته‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ به‌ سته‌م و زوڵم و زۆر له‌ هه‌ر کوێ جیهان بکرێت به‌ ئاشکرا و بوێرانه‌ هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌یێنێت.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه‌ گونجاو نییه‌ کاره‌ساتی میانمار تا ئاستی ململانێ و شه‌ڕی مه‌زهه‌بیی نێوان موسڵمان و بووداییه‌کان دابه‌زێندرێت.

به‌ڕێزیان ئه‌وه‌شیان زیاد کرد: مومکینه‌ له‌و کاره‌ساته‌دا ده‌مارگرژیی ئایینزایییش کاریگه‌ر بووبێت به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ بابه‌تێکی سیاسییه‌ چوونکه‌ بکه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌تی میانماره‌ و له‌ سه‌رووی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شه‌وه‌ ژنێکی بێ‌به‌زه‌یی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش لێره‌دا مه‌رگی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی ڕوو ده‌دات.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی تیشکی خسته‌ سه‌ر بێ هه‌ڵوێستیی وڵاتان و ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامییه‌کان و کۆمه‌ڵگای جیهانی و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ درۆزنانه‌ی موده‌عی مافی مرۆڤ که‌ ته‌نها ده‌ڕواننه‌ کاره‌ساته‌که‌.

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕه‌خنه‌ی له‌ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش گرت و وتی: سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ته‌نها هه‌ڵوێستی ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ سه‌رکۆنه‌ی تاوانه‌که‌ی کردووه‌.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی جارێکی‌تر جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ته‌داخول و هه‌ڵوێست نواندنی ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامییه‌کان کرده‌وه‌ و ڕایان‌گه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ هه‌نگاوی کرداری له‌شکه‌رکێشان نییه‌ به‌ڵکوو پێویسته‌ گوشاری سیاسی، ئابووری و بازرگانی وڵاتان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی میانمار زیاد بکرێت و هه‌مبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ ناڕه‌واگه‌له‌ ده‌نگ هه‌ڵبڕن. له‌و باره‌شه‌وه‌ پێکهێنانی کۆنفڕانسی هاریکاریی ئیسلامی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری کاره‌ساتی میانمار پێویسته‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8137

Your Comment

You are replying to: .
captcha