به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هۆی هێرشی میلیشیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له سنووری پارێزگای جۆله‌مێرگ سێ سه‌ربازی تورک بریندار بوون.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی ئیداره‌ی پارێزگاریی جۆله‌مێرگ، په‌که‌که به خۆمپاره ناوچه‌ی سه‌ربازیی سووری جۆله‌مێرگی کردۆته ئامانج و به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ سه‌رباز بریندار بوون.
له هه‌مان کاتدا چوار ئه‌ندامی PKKش له ناوچه‌ی زابی باکووری عێراق به فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا کراونه‌ته ئامانج و کوژراون. ده‌وترێت ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی PKK بڕیار بووه خۆ ئاماده بکه‌ن بۆ هێرشکردن بۆ سه‌ر بنکه‌یێکی سه‌ربازی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ڕایگه‌یاندووه: له یه‌ک حه‌فته‌ی ڕابردوودا 57 ئه‌ندامی په‌که‌که کوژراون، ده‌ستگیر کراون یان خۆیان به ده‌ستی ئاسایشی تورکیاوه داوه.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment