بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەبار یاوەر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا وتی: دەوڵەتی فیدراڵی عێراق تا ئێستا سەبارەت بە پڕۆژەی ئازادکردنەوەی حەویجە لەگەڵ پێشمەرگە گفتوگۆی نەبووە و ڕاپۆرتی میدیاکان سەبارەت بە بارگرژیی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە سەر پرسی ئازاد کردنەوەی حەویجە ڕەت دەکرێتەوە.
یاوەر زیادی کرد: وەزارەتی پێشمەرگە پێش ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ دانیشتنی زۆری لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بووە بەڵام پاش ئەو ئۆپەراسیۆنە تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیێکیان بۆ تاوتوێ کردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئازاد کردنەوەی ناوچە جێی ناکۆکەکان بە تایبەت حەویجە پێک­نەهێناوە.
ناوبراو زیادی کرد: بەغدا پڕۆژەی ئازادکردنەوەی حەویجەی لەگەڵ هاوپەیمانان و حەشدی شەعبی تاوتوێ کردووە و هیچ کۆبوونەوەیێکی لەو بارەیەوە لەگەڵ پێشمەرگە نەبووە.
شایانی باسە پێشتر میدیاکان دەنگۆی ئەوایان خستەڕوو کە هێزە عێراقییەکان بڕیاریان داوە پێش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم هێرش بکەنە سەر بنکەکانی پێشمەرگە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment