گرینگترین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژی یەکشەممە لە تورکیا

بەشی تورکیا- چاوێک دەخشێنین بە سەر گرینگترین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژی یەکشەممە 19ی خەرمانانی 1396 لە وڵاتی تورکیا.

1- ترەمپ و ئەردۆغان لە پێوەندییێکی تەلەفۆنییدا جەختیان کردە سەر تۆکمە کردنی پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا.

ڕجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک­کۆماری تورکیا لە پێوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە پێوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد و جەختیان کردە سەر هاوکاریی ستراتێژیکی نێوان وڵاتەکانیان.

2- هێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

تۆپخانەی سوپای تورکیا لە سەر سنووری چوکورجای، چەند ناوچەیێکی باکووری عێراقی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج و بەو هۆیەوە 3 ئەندامی PKK گیانی خۆیان لە دەست دا.

3- تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بومب ڕێژکراو لە نزیکیی سەربازگەیێکی ژاندارمێری لە پارێزگای دیاربەکر

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مەودای 15 کیلۆمەتریی لیچە لە ڕێگای دیاربەکر بۆ بینگول لە نزیکیی سەربازگەیێکی ژاندارمێری پاش ئاگادار بوونەوەی هێزەکانی ژاندارمێری و پێش گەیشتنی ئۆتۆمبێلەکە بە ئامانجی دیاری کراو تەقیەوە کە بە هۆی ئەو تەقینەوەیە سەربازێکی سوپای تورکیا بریندا بوو. قایممەقامێتیی دیاربەکر ڕای­گەیاند ئەنجام­دەری ئەو هێرشە PKK بووە. شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە هۆی ئەو تەقینەوە کوژرا.

4- وەزیری ناوخۆی تورکیا نوێنەرانی پارتی کۆماریخوازی گەل تۆمەتبار دەکات بە هاوکاری لەگەڵ PKK و ئەمریکا.

سولەیمان سویلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕای­گەیاند: مۆڵەتم پێ بدەن هۆکاری وتەکانی نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەلتان بۆ ئاشکرا بکەم. پارتی کۆماریخوازی گەلە فەرمانەکانی ئەمریکا و کێوی قەندیل جێ­بەجێ دەکات.

5- هێرشی پۆلیسی تورکیا بۆ سەر کۆبوونەوەی ئاشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ئەستەنبۆڵ

پارتی دیموکراتیکی گەلان کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئاشتی لە ئەستەنبۆڵ بە ئامادە بوونی ڕەوتەکان و پارتە چەپەکانی تورکیا کۆبوونەوەیێکی لە ژێر ناوی کۆبوونەوەی ئاشتی پێکهێنا بوو لەگەڵ هێرشی توندی پۆلیسی تورکیا ڕووبەڕوو بوونەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8121

Your Comment

You are replying to: .
captcha