به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له لێدوانێکدا كاردانه‌وه‌ی توندی پیشاندا هه‌مبه‌ر وته‌کانی ڕۆژی ڕابردووی سێزدین تانری کۆلۆ، نوێنه‌ری JHP سه‌باره‌ت به کوژرانی سێ هاووڵاتیی سڤیل له تۆپبارانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی تورکیا له پارێزگای جوله‌مێرگ.
ناوبراو وتی: هۆکاری ئه‌و لێدوانه‌ی نوێنه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لتان بۆ ئاشکرا ده‌که‌م. فه‌رمانه‌کانی ئه‌مریکا و چیای قه‌ندیل له زاری نوێنه‌رانی JHPوه ڕاده‌گه‌یێندرێن. ئێمه ئه‌رکی خۆمان ڕاده‌په‌ڕێنین. کاتێک ده‌چینه باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا پێوه‌ندیی پته‌ومان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه. وه‌کوو ئێوه (JHP) له ئه‌نقه‌ره‌وه نابینه وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان. هێزه‌کانی ئه‌منییه‌کانی ئێمه له‌و ناوچه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت ته‌قه‌شیان له یه‌ک هاووڵاتیی سڤیل نه‌کردووه.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاشکراشی کرد: سه‌رۆکه‌که‌ی خۆتان به‌رنه جوله‌مێرگ، چیتر ناچار نین له ئۆتیلێکدا خۆ حه‌شار بده‌ن. مه‌ترسن، بۆ هه‌ر کوێ ئاره‌زووتان لێبێت ده‌توانن بڕۆن. چیتر تورکیا ئه‌و تورکیایه‌ی پێشوو نییه. به‌ڵام له زاری PKKوه قسه‌مان له‌گه‌ڵ مه‌که‌ن. له زاری پارتی دیموکراتیکی گه‌لانه‌وه که وته‌بێژی PKKیه قسه‌مان له‌گه‌ڵ مه‌که‌ن. ئه‌وان پله و پێگه‌ی خۆیان له تورکیا له‌ده‌ست داوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگای پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌وه متمانه و پێگه بۆ خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه.
سۆیلۆ ئاماژه‌ی به درێژه‌ی شه‌ڕی دژ به PKK کرد و وتی: تا 20ی نۆڤێمبێر له‌گه‌ڵمان بن. له هه‌ر کوێ بێت له چیا، له دارستان و له هه‌موو شوێنێک PKK ده‌که‌ینه ئامانج. لاشمان گرینگ نییه JHP پاڵپشتییان بکات یان ئه‌مریکا یان ئه‌ڵمانیا. ئێمه ئه‌م زستانه له چیا و دۆڵ و دارستان و تێکڕای مهتهرێزهکاندا ته‌نگ به PKK هه‌ڵده‌چنین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment