بەرهەم ساڵح و لاھوور شێخ جەنگی جەخت لە ھەمەھانگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغدا پێشوازیی کرد لە لاھور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، "لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لە گرنگی ھەمەھانگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەراندنی ئەو دۆخە نەخوازراوەی ھاتوەتە ئاراوە، لە رێگای دیاڵۆگی جددی و لێکگەیشتنی ھاوبەش بە ئاڕاستەی کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان لە بەرژەوەندی خەڵک و ھێنانەکایەوەی سەقامگیری ئاسایش و ئابوری و خۆشگوزاری بۆ سەرجەم ھاوڵاتیانی عێراق، بەتایبەتی ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵکی خۆراگری کوردستان".

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا بیرۆڕا ئاڵوگۆرکرا لە بارەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بۆ ئەو مەبەستە بەگرنگییەوە جەخت کرایەوە لە گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و کۆتایی ھێنان بەو دۆسێیە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، بە تایبەتی تر پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک ھاوڵاتیانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 81

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha