پەیامی وەزیری فەرهەنگ بۆ میهرەجانی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان

بەشی کوردستان- سەید عەباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پەیامێک ئاراستەی میهرەجانی نێونەتەوەییی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ناوەڕۆکی پەیامی سەید عەباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیدا هاتووە: ئەو میهرەجانە ئاڵای ئاشتی و سەربڵندیی دانیشتوانی ناوچەی مەریوانە.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا وتیشی: ئەو میهرەجانە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئێش و ئازارەکانە و پیشاندەری ئاشتی و ئاشتەواییی وڵاتی ئێمەیە.

خەڵکی دڵاوەر و بەشەرەفی شاری مەریوان کە بە جەربزەی و بوێری بەناوبانگن، ناوی خۆیان و نیشانی ئێران بە بۆنەی ئەو میهرەجانە تا دوورترین وڵاتەکان جیهان دەبەن، بەڕێوە بردنی ئەو ڕووداوە کاریگەرە لە لووتکەی کێوەکانی کوردستان وەکوو ئاڵایێکی جێی شانازییە کە پەیامی ئاشتی و برادەریی دانیشتوانی ئەو ناوچە بۆ هەموو جیهان دەبات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8093

Your Comment

You are replying to: .
captcha