ئه‌مریکا دوو فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رزی داعشی له‌ ده‌یره‌زوور بردۆته‌ ده‌ره‌وه‌

به‌شی سووریا- هه‌واڵده‌رییێکی ڕووسی ئیدعای کرد ئه‌مریکا دوو فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رزی داعشی له‌ ده‌یره‌زوور بردۆته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی ڕووسیی ڕیانۆڤێستیی له‌ هه‌واڵێکدا له‌ زاری سه‌رچاوه‌یێکی ئاگاداری دیپلۆماتیک- سه‌ربازیی ڕووسیاوه‌ ئیدعای کرد کۆپته‌رێکی سه‌ر به‌ هێزی ئاسمانیی سوپای ئه‌مریکا 26ی ئه‌گێستی 2017 دوو فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رزی گرووپی تیرۆریستیی داعشی له‌ ده‌یره‌زوور بردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و گواستۆیه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌یێکی‌تر.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ که‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت له‌ لێدوانه‌که‌یدا ئاشکرای کردووه‌: فه‌رمانده‌کانی داعش له‌لایه‌ن ده‌زگای شاردراوه‌ی ئه‌مریکاوه‌ پشتیوانی ده‌کرێن و له‌ ئۆپه‌راسیۆنی زه‌وینیدا زانیاریی زۆر ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست ئه‌و فه‌رمانده‌گه‌له‌. ئه‌وه‌ش یه‌که‌م جار نییه‌ ئه‌مریکا ده‌ست ده‌داته‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانده‌کانی داعش له‌ ناوچه‌کانی شه‌ڕدا. مانگی مه‌ییش چه‌ند فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رزی داعشی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ له‌ ده‌یره‌زوور برانه‌ ده‌ره‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8084

Your Comment

You are replying to: .
captcha