به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌ش که به ئاماده‌بوونی هێزه جۆراوجۆره‌کانی سوپای دیموکراتی سووریا خوێندرایه‌وه، هێزه‌کانی سوپای دیموکراتی سووریا له ناوچه‌کانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات و ناوچه‌کانی نزیک له سنووری عێراق که له بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌بن؛ ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌حمه‌د ئه‌بوو کولح، فه‌رمانده‌یێکی سوپای دیموکراتی سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆیتێرزدا سه‌باره‌ت به‌م ئۆپه‌راسیۆنه جه‌ختی کرد: یه‌که‌مین هه‌نگاو، ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و ئازاد کردنی ناوچه داگیرکراوه‌کان له‌م بازنه‌یه ده‌بێت. ڕێکه‌وتێکی دیاری‌کراو له‌ئارادا نییه به‌ڵام ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به خێرایییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment