ورده‌کاریی مه‌رگی تاڵی کچێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵی مه‌هابادی له‌ کووره‌ی خشت بڕین

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- کچێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵی مه‌هابادی که‌ پێش حه‌وت ڕۆژ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پێکنیکه‌وه‌ له‌ کووره‌ی خشت بڕین بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازرابووه‌وه‌ پاش حه‌وت ڕۆژ گیانی خۆی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سۆزان عومه‌ری کچێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵی مه‌هابادی حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پێکنیکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ کووره‌یێکی خشت بڕینی ده‌وروبه‌ری شه‌بسته‌ر به‌ توندی بریندار بووبوو و گوازرابوویه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی سینای ته‌ورێز.

سه‌ره‌ڕای داکۆکی و هه‌وڵی کادیری ته‌ندروستی به‌هۆی قووڵی برین و سووتانی زۆره‌وه‌ ئه‌و کچه‌ مه‌هابادییه‌ شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ گیانی خۆی له‌ده‌ستدا و دوو برینداری دیکه‌ش هێشتاکه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه‌ و باری ته‌ندروستیی یه‌ک له‌ بریندارانیش ناجێگیره‌.

ئه‌و چوار که‌سه‌ ئه‌ندامانی دوو بنه‌ماڵه‌ی مه‌هابادی بوون که‌ بۆ کارکردن له‌ کووره‌ی خشت بڕین چووبوونه‌ وایقانی شه‌بسته‌ر.

سۆزان ته‌مه‌ن 15 ساڵ، شه‌هلا ته‌مه‌ن 32 ساڵ، فاتمه‌ ته‌مه‌ن 10 ساڵ و سازگار ته‌مه‌ن 10 ساڵ له‌و ڕووداوه‌دا بریندار بوون.

له‌ هه‌موو زیاتر سۆزانی ته‌مه‌ن 15 ساڵ برینه‌که‌ی قووڵ بوو و له‌سه‌دا 73ی جه‌سته‌ی سووتابوو. شه‌هلای ته‌مه‌ن 32 ساڵیش له‌سه‌دا 68ی له‌شی سووتاوه‌ و له‌ دۆخێکی ناله‌بار دایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8038

Your Comment

You are replying to: .
captcha