حه‌مامی قه‌له‌نده‌ر له‌ سه‌قز نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی کوردستان- هه‌ڵمه‌تی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی حه‌مامی مێژووییی قه‌له‌نده‌ری شاری سه‌قز به‌ مه‌به‌ستی بووژاندنه‌وه‌ ئه‌و ئاسه‌واره‌ مێژوویییه‌ له‌ حاڵی ئه‌نجام دایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌مید گه‌لالی‌پوور سه‌رۆکی میرات فه‌رهه‌نگیی شاری سه‌قز سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌واڵه‌ وتی: حه‌مامی قه‌له‌نده‌ری سه‌قز بینایێکی کۆنی ئه‌و شاره‌یه‌ که‌ له‌ گوندی قه‌له‌نده‌ردا ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌شێکی ڕووخاوه‌ و خه‌ساری به‌رکه‌وتووه‌.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئێستا گوژمه‌یێکی 115 ملیۆن تمه‌نی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی میرات فه‌رهه‌نگییه‌وه‌ بۆ چێ‌کردنه‌وه‌ و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌ ته‌رخان کراوه‌ و مامۆستا یه‌دوڵڵا بێنیاز سه‌رقاڵی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی حه‌مامه‌که‌یه‌.

مێژووی حه‌مامی قه‌له‌نده‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوایین ساڵه‌کانی حکوومه‌تی قاجاره‌کان له‌ ئێران و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌یگییه‌وه‌ چێ کراوه‌. به‌شه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و حه‌مامه‌ بریتین له‌؛ سه‌رسه‌رای چوونه‌ ژووره‌وه‌، بێنه‌، سه‌ربێنه‌، گه‌رم‌خانه‌، توالت، خه‌لوه‌تی و خه‌زێنه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8030

Your Comment

You are replying to: .
captcha