دەبێت ناوچە کوردستانییەکان بگەڕێنەوە سەر کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جەعفەر شێخ مستەفا دەڵێت، ئەو ناوچە کوردستانییانەی بە خوێنی پێشمەرگە ئازاد کراون، دەبێت بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە، لە میانی بەسەرکردنەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە خوورماتوو ڕای­گەیاند: " ئەمڕۆ هاتووین بۆ بەسەرکردنەوەی ئەو ناوچانە کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا بوو، بە هاتنی داعش هێزە ئەمنییەکانی عێراق چۆڵیان کرد و هێزی پێشمەرگە هاتە ناوچەکە و داعشی وەدەرناو و ئازادی کرد و پاراستوویەتی".

پەیامی من بۆ خەڵکی ناوچەکە و هەموو کەسێک ئەوەیە "ئەو ناوچانە ناوچەی کوردستانین و گشتپرسیش لەو ناوچانە دەکرێن و دەبێت ئەو ناوچانەش بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان".

سەبارەت بە هێنانی ژمارەیێک چەکدارای داعش بۆ سنووری نێوان سووریا و عێراق و مەترسی ئەو هێزانە لە سەر باشووری کوردستان و بەتایبەت ناوچەکانی کەرکووک، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، گوتی "مەترسی ئەوە هەیە، ئەوەی لە رابردوو روویدا جارێکی دیکە لە عێراق رووبداتەوە، ئێمەش وەکوو هێزی پێشمەرگە ئامادەین و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق هاوکارین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو هەڕەشەیێک کە رووبکاتە عێراق و هەرێمی کوردستان".

ناوبراو سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی حەویجەش رای­گەیاند "ئۆپەراسیۆنی حەویجە و ئەنبار لە بەرنامەدایە، بە تایبەت لە دوای ئەوەی پارێزگای نەینەوا بە تەواوەتی ئازاد کراوە و داعش تێکشکێندراوە، بۆیە دەبێت دانیشتنەکان دەست پێ­بکەن بۆ ئەوەی بەرنامەیێک دابنێین بۆ ئۆپەراسیۆنی حەویجە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی تازە نەبووە".

سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8002

Your Comment

You are replying to: .
captcha