بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە، لە میانی بەسەرکردنەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە خوورماتوو ڕای­گەیاند: " ئەمڕۆ هاتووین بۆ بەسەرکردنەوەی ئەو ناوچانە کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا بوو، بە هاتنی داعش هێزە ئەمنییەکانی عێراق چۆڵیان کرد و هێزی پێشمەرگە هاتە ناوچەکە و داعشی وەدەرناو و ئازادی کرد و پاراستوویەتی".
پەیامی من بۆ خەڵکی ناوچەکە و هەموو کەسێک ئەوەیە "ئەو ناوچانە ناوچەی کوردستانین و گشتپرسیش لەو ناوچانە دەکرێن و دەبێت ئەو ناوچانەش بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان".
سەبارەت بە هێنانی ژمارەیێک چەکدارای داعش بۆ سنووری نێوان سووریا و عێراق و مەترسی ئەو هێزانە لە سەر باشووری کوردستان و بەتایبەت ناوچەکانی کەرکووک، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، گوتی "مەترسی ئەوە هەیە، ئەوەی لە رابردوو روویدا جارێکی دیکە لە عێراق رووبداتەوە، ئێمەش وەکوو هێزی پێشمەرگە ئامادەین و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق هاوکارین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو هەڕەشەیێک کە رووبکاتە عێراق و هەرێمی کوردستان".
ناوبراو سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی حەویجەش رای­گەیاند "ئۆپەراسیۆنی حەویجە و ئەنبار لە بەرنامەدایە، بە تایبەت لە دوای ئەوەی پارێزگای نەینەوا بە تەواوەتی ئازاد کراوە و داعش تێکشکێندراوە، بۆیە دەبێت دانیشتنەکان دەست پێ­بکەن بۆ ئەوەی بەرنامەیێک دابنێین بۆ ئۆپەراسیۆنی حەویجە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی تازە نەبووە".
سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment