سێ کەس له‌ حەفت که‌سەکەی خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى گۆڕان ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى گۆڕان که‌ له‌حه‌وت ئه‌ندام پێکهاتووه‌، سیانیان ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌ و به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌کان ناکه‌ن.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس که‌وتوون، ماوەى پێنج مانگه‌ جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن ‌و سکرتێرى ژوورى فراکسیۆنه‌کان ‌و حکوومه‌ت له ‌بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سێ کۆبوونەوەى خانەى ڕاپه‌ڕاندن بەشداریی نەکردووە و نامەى دەستلەکارکێشانەوەى بەڕێکخەرى گشتى بزووتنه‌وه‌که‌ داوه‌.

هاوکات شەماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن ‌و سکرتێرى کاروبارى باژێروانه‌کان، پێشتر دوو جار نامەى دەستلەکارکێشانەوەى به‌خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن داوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه‌، لە١٢ى ئه‌م مانگه‌شدا جارێکى دیکه‌ نامەى دەستلەکارکێشانەوە پێشکه‌ش کردۆته‌وه‌ و به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌کانى خانه‌ ناکات.

دوا کەسیش عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن‌ و سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌ که‌ دوو ڕۆژ پێش ئێستا بۆجارى دووه‌م دەستلەکارکێشانه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند.

عه‌دنان عوسمان یەکەمجار لەمانگى ٩ى ساڵى ڕابردوو نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام ئه‌وکات قبووڵ نه‌کرا و ڕێگه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى پێنه‌درا، به‌ڵام له‌دوا کۆبوونه‌وه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندندا به‌بێئه‌وه‌ى هیچ قسه‌یێک بکات به‌شداریی کردووه ‌و دواتریش نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى لەپەیج ‌و ئەکاونته‌کانى خۆى له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاو کرده‌وه‌ وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى هیچ ڕێگه‌یێکى دیکه‌ى نه‌ماوه‌ له‌وه‌ زیاتر.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 800

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha