به‌شی ئێران/کوردی- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای­گه‌یاند: ڤیزه‌ی سه‌ردانی تاران بۆ لیژنه‌ی سعوودی ده‌رکراوه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پاش کۆتاییی حه‌ج سعوودییه‌کان سه‌ردانی ئێران بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی له‌و باره‌وه‌یه‌ ڕای­گه‌یاند: وه‌فدی سعوودی ته‌نها به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی دیپلۆماتیکی خۆیان له‌ ئێران سه‌ردانی تاران ده‌که‌ن چوونکه‌ پاش پچڕانی په‌یوه‌ندیی نێوان دوو وڵات ئه‌و باڵاخانه‌یه‌ چۆڵ کرابوو.

ناوبراو زیادی کرد: هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ ڕێککه‌وتنێکی دوو لایه‌نه‌یه‌ و ئێمه‌ش شوێنه‌واره‌ دیپلۆماتیکه‌کانی خۆمان له‌ سعوودییه‌ به‌ سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه‌.

قاسمی ئاشکراشی کرد: ڤیزه‌ی لایه‌نی سعوودی ده‌مێکه‌ ده‌رکراوه‌ و لایه‌نی سعوودی له‌ به‌ر هۆکاری تایبه‌ت به‌ خۆیان تا ئێستا سه‌ردانی تارانیان نه‌کردووه‌ و وێده‌چێت پاش مه‌راسیمی حه‌ج وه‌فدی سعوودی بگه‌نه‌ تاران.

قاسمی هه‌روه‌هاش هه‌ندێک ده‌نگۆی ده‌رکراو له‌ میدیاکانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی وه‌فدی سعوودی بۆ پێبژاردنی خه‌ساری باڵاخانه‌ی کۆنسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ تاران ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: سه‌ردانه‌که‌ هیچ پێوه‌ندیی به‌و بابه‌ته‌وه‌ نییه‌ و تا ئێستاش له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ نه‌وتراوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادی کرد: لایه‌نی سعوودی داوای مۆڵه‌تی فڕینی له‌ ئێران کرد و تارانیش ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بۆ وه‌فدی سعوودی ده‌ر کرد و به‌ فڕۆکه‌یێکی تایبه‌ت بڕیاره‌ بگه‌نه‌ ئێران.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ وڵاتی سعوودییه‌ 13ی به‌فرانباری ساڵی 1394 پێوه‌ندیی دیپلۆماتیکی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستاند.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 7997

Your Comment

You are replying to: .
captcha