وێده‌چێت له‌ ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌ که‌رکووک و ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان شه‌ڕی ناوخۆیی ڕوو بدات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی به‌در له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌و پارێزگایه‌ی سه‌رکۆنه‌ کرد و وتی: وێده‌چێت ئه‌م کاره‌ ڕوودانی شه‌ڕی ناوخۆیی به‌دواوه‌ بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ناجی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ گشتپرسی کارێک به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌ و مه‌سعوود بارزانی به‌ به‌کارهێنانی ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ زیاترکردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق چڕ کردۆته‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: مکووڕبوون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌ پارێزگای که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی عێراق، کارێکی قبووڵ‌نه‌کراو له‌لایه‌ن پارته‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌یه‌ که‌ ڕوودانی شه‌ڕی ناوخۆیی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی تێکڕای به‌رپرسانی سیاسی و ده‌وڵه‌تی و په‌رله‌مانیی به‌غدا ته‌عامولێکی ئیجابییان له‌گه‌ڵ وه‌فدی کورد بوو که‌ له‌مدواییانه‌دا سه‌ردانی به‌غدایان کردبوو و به‌و وه‌فده‌یان ڕاگه‌یاند هیچ ڕێگایێک جگه‌ له‌ گفتوگۆ و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا له‌ئارادا نییه‌.

محه‌مه‌د ناجی وتیشی: نه‌جمه‌ددین که‌ریم پارێزگاری که‌رکووک ئاوڕ له‌ بڕیاره‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و ده‌زگای دادی عێراق ناداته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی المنارپرس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 7995

Your Comment

You are replying to: .
captcha