کوردپرێس: که‌یهان که‌لهۆڕ ئێستا گرینگ‌ترین باڵوێزی مۆسیقای ئێرانه له جیهان که ساڵانه زیاتر له 100 جار ده‌چێته سه‌ر سته‌یج. بۆ یه‌که‌م جار مۆسیقای خۆڕاییی له ناوچه بێبه‌شه‌کانی ئێران پێشکه‌ش کرد و بڕیاره 14، 15 و 16ی خه‌رمانانیش له‌گه‌ڵ ڕامبرانت تریۆ مۆسیقازانی به‌ناوبانگی ئیتاڵی له تاران کۆنسێرت بکات. شه‌ش جار کاندیدی خه‌ڵاتی گره‌می بووه و به به‌رهه‌می جاده‌ی ئه‌بریشه‌مه‌وه بۆ یه‌ک جار ئه‌و خه‌ڵاته‌ی مسۆگه‌ر کردووه. براوه‌ی خه‌ڵاتی ڕه‌خنه‌گرانی مۆسیقای ئه‌ڵمانیایه و دوو جاریش کاندیدی خه‌ڵاتی خه‌زێنه‌ی نیشتیمانی بووه له ئه‌مریکا.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رق گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌له‌هونه‌رمه‌نده ئێرانییه کردووه و به‌شێک له دیمانه‌که به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه ده‌گوازینه‌وه:
* به‌ڕێزتان له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن که له سه‌ر سته‌یج حاڵ و هه‌ستی تایبه‌ت به خۆتان هه‌یه و به‌رده‌نگانی مۆسیقاکه‌تان له کاتی ژه‌ندنی مۆسیقادا وا هه‌ست ده‌که‌ن ئێوه به سه‌ر عه‌رزه‌وه نین. ده‌توانن له‌و باره‌یه‌وه بۆمان بدوێن؟
- که‌یهان که‌لهۆڕ: ناتوانم و حه‌زیش ناکه‌م له‌و باره‌یه‌وه قسه بکه‌م. واتا هیچ پێویست نییه ئه‌و هه‌سته‌م بۆ دیتران ئاشکرا بکه‌م. ئه‌و ده‌مانه ته‌نها بۆ خۆمه و زۆر شه‌خسییه. هه‌ڵبه‌ت بێ‌گومان به‌رهه‌مه‌که‌شی ده‌گاته‌وه به خۆیشم و به بینه‌ر و بیسه‌ری مۆسیقاکه به‌ڵام بۆم وه‌سف ناکرێت ئه‌و ده‌مانه چۆنه و حه‌زیش ناکه‌م گریمانه دروست بکه‌م له مێشکی به‌رده‌نگانمدا. هه‌رچی هه‌یه هه‌مان هه‌ست و جووڵه و حه‌ره‌کاتی له‌شمه که ده‌یبینن.
* ئایا له داهاتوودا به‌نیاز نین وانه بڵێنه‌وه؟ بۆچی تا ئێستا له‌و باره‌یه‌وه چالاکیتان نه‌بووه؟
- که‌یهان که‌لهۆڕ: بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ته‌نها ده‌توانم کتێبێک بنووسم. من شێوازی وانه‌گوتنه‌وه به کۆمه‌ڵ و به حه‌شیمه‌تی زۆر په‌سه‌ند ناکه‌م هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵم داوه ژماره‌یێکی که‌می قوتابییانی به‌شی هونه‌ر هه‌ڵبژێرن و ته‌شکی شه‌خسیی خۆمیان پێ بگوازنه‌وه.
* به‌و حاڵه‌شه‌وه خه‌ڵکی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌زموون و زانستی خۆتان ته‌نانه‌ت شێوازی ژه‌نیاریتان مه‌شق بکه‌ن؟
- که‌یهان که‌لهۆڕ: زۆرن ئه‌و مۆزیسییه‌نانه‌ی قسه و ڕه‌فتاری و شێوازیان بڕه‌وی هه‌یه و پێوه‌ری ڕه‌فتار و ئاکاری دیترانه به‌ڵام هه‌رگیز شاگردیان نه‌بووه یان لانی‌که‌م کاتی خۆیان به مه‌شق‌پێکردن و وانه‌گوتنه‌وه‌وه سه‌رف نه‌کردووه بۆ نموونه ئایا ده‌کرێت سه‌نتوور بژه‌نیت و به ڕێگاکه‌ی پایوه‌ر و مێشکاتیان و ئه‌رده‌وان کامکاردا نه‌چیت و ستایشیان نه‌که‌یت؟ ئایا ده‌کرێت تار بژه‌نیت و چاوپۆشی له عه‌لی ئه‌کبه‌ر خان و نه‌یی داوود و بیگجه‌خوێنی و شاناز یان عه‌لیزاده بکه‌یت؟ ئایا ده‌توانیت ستران بخوێنێت بێ ئه‌وه‌ی به ڕێگاکه‌ی تاهێرزاده و زه‌للی و ئێقباڵ و قه‌مه‌ر و ئه‌دیب و به‌نان و ئیره‌ج و شه‌جه‌ریاندا نه‌چیت؟
* بۆچی بڕیارت داوه له‌و کاته دیاری‌کراوانه‌دا له‌گه‌ڵ ڕامبرانت له ئێران کۆنسێرت بکه‌یت؟
- که‌یهان که‌لهۆڕ: سه‌ره‌تا دوو سێ ڕێککه‌وتیان پێشنیار کرد و به‌خته‌وه‌رانه هاوکاره‌کانی منیش له یه‌ک له‌و ڕێککه‌وتانه‌دا کاتی به‌تاڵیان هه‌بوو. له ئێرانیش بۆ خۆتان شاره‌زان ناکرێت وه‌کوو زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان به‌رنامه بۆ ساڵی داهاتوو دابڕێژرێت. من ته‌نها ده‌م‌توانی بۆ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه هاوڕێکانم له ئێران یاوه‌ری بکه‌م.
* پاش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می "پرده گیان باغ سکوت"تان ده‌ست پێ‌کرد له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان ئاشت بوونه‌وه؟
- که‌یهان که‌لهۆڕ: بڕیارم ئه‌وه‌یه کاتی زیاتر بۆ هاووڵاتییانم ته‌رخان بکه‌م. به‌رده‌وام ئاشتیم له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان پاراستووه به‌ڵام له قۆناغێکی تایبه‌تدا پێش چه‌ند ساڵ ڕه‌فتاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئاوڕنه‌دانه‌وه له که‌لتوور زویری کردم. من وه‌کوو خاوه‌ن ئه‌زموونێکی بواری مۆسیقا که هه‌موو ته‌مه‌نی منداڵی و گه‌نجی بۆ مۆسیقا ته‌رخان کرد هه‌ندێک چاوه‌ڕوانیم له کۆمه‌ڵگا هه‌یه نه له به‌رپرسان و ده‌وڵه‌ت. هه‌رگیز داوای هیچم له که‌س نه‌کردووه به‌ڵام پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا کز بووبوو. له تێکڕای کۆمه‌ڵگا زویر بووم. دڵگیریی من هێشتاکه به‌رده‌وامه به‌ڵام وا بیر ده‌که‌مه‌وه هه‌بوونم زیاتر له نه‌بوونم یارمه‌تی ده‌دات.
* هیوای ئه‌وه‌تان هه‌یه له 50 ساڵی داهاتوودا به‌ره‌یێکی لێزان و مامۆستای مۆسیقامان هه‌بێت؟
- که‌یهان که‌لهۆڕ: به‌ڵێ بێ‌گومان. به‌ره‌یێکی مامۆستا و چه‌ند مۆسیقازانی لێهاتوو و مۆزیسییه‌نی جیدی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. گه‌شبینم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ نموونه ده‌یان‌گوت پاش "ملک الشعرای بهار" چیتر شاعێرێک له‌و ئاسته‌دا نایێته‌وه به‌ڵام پاش ئه‌و نه‌ک هه‌ر شاریار و ئێبتهاج له‌و ستایله‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا به‌ڵکوو نیمایش هات و ڕێبازێکی نوێ کرایه‌وه و شاعیره‌کانی سه‌رده‌می چله‌کان تێکڕایان جێگای ڕێز ده‌بن له مێژووی شێعردا.
* چالاکیتان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و تێکه‌ڵ‌کردنی مۆسیقاتان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیکه له تێکڕای جیهان هۆکاری چییه؟
- که‌یهان که‌لهۆڕ: هه‌ڵبه‌ت مۆسیقاکه‌ی من هه‌میشه‌یش مۆسیقای تێکه‌ڵاو نییه. ئێستا نیوه‌ی به‌رهه‌مه‌کانم مۆسیقای تێکه‌ڵاوه. ئه‌و دیارده‌یه له چه‌ند لاوه بۆ من گرینگه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی وه‌کوو که‌سێک که مۆسیقای نه‌ریتیی خۆی چاک ده‌ناسێت ده‌توانم له به‌رانبه‌ر مۆسیقازانێکی ئه‌فریقی که مۆسیقای نه‌ریتیی خۆی بناسێت دابنیشم و نوێنه‌رێکی باش بم بۆ وڵاته‌که‌م و مۆسیقاکه‌م و به‌رهه‌مێک چێ بکه‌م چ لای ئێرانییه‌کان و چ لای ئه‌فریقییه‌کان په‌سه‌ند بکرێت. ئێستا ئێمه له دۆخێک‌دا ناژین که ناسیۆناڵیزم و نه‌ته‌وه‌خوازی به‌ک‌گراوندی سه‌ره‌کیی ژیانمان بێت. هه‌موومان له باری ژه‌نه‌تیک و ڕه‌نگ و زانست و ئاستی تێگه‌یشتن و پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژیین گڵۆپی سووری سه‌ر شه‌قام له هه‌موو جیهان یه‌ک مانای هه‌یه به‌ڵام مومکین بوو 1000 ساڵ له‌وه‌وپێش وا نه‌بووبێت. به ده‌سته‌یێک یاسای ئه‌خلاقی و مرۆڤانه‌وه ده‌ژین که له تێکڕای جیهان یه‌کسانه. 50-40 ساڵ له‌وه‌وپێش داڵغه‌ی مۆسیقازانێکی ئێرانی ئه‌مانه نه‌بوو به‌ڵام ئێستا دۆخه‌که وا ده‌خوازێت ئه‌مه ببێت به داڵغه‌مان. وڵاتانی جیهان هۆگری سیمای فه‌رهه‌نگیی ئێمه‌ن و ڕێزی بۆ داده‌نێن هه‌ر بۆیه‌ش ده‌توانین دیمانه و دیالۆگی له‌سه‌ر بکه‌ین. له بیری نه‌که‌ین ئه‌مه دیالۆگێکی کۆن و نوێ نییه به‌ڵکوو به درێژایی مێژوو هه‌بووه بۆ نموونه ابن بطوطه ساڵی 1348ی زایینی له کۆشکی پاشایه‌تیی خاقانی چین مۆسیقاژن و ستران‌بێژی ئێرانیی بینیوه که شێعره‌کانی سه‌عدییه‌یان گوتۆته‌وه.
* له‌و کاته‌دا به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگیمان هه‌نارده ده‌کرد؟
- که‌یهان که‌لهۆڕ: به‌ڵێ بێ‌گومان. هه‌م له باری که‌لتووری و هه‌م له باری دیکه‌شه‌وه ئێمه به‌رهه‌ممان هه‌نارده ده‌کرد بۆ نموونه کاڵا به جاده‌ی هه‌ورێشمدا هه‌نارده ده‌کرا. هه‌روه‌هاش لێهاتوویی و زانیاریی ئه‌خلاقی و مرۆڤانه و داب و نه‌ریته‌کان ئاڵوگۆڕ ده‌کران. سه‌ده‌ی 16هه‌م مۆزیسییه‌نه ئێرانییه‌کان له کۆشکی عوسمانییه‌کاندا به کار هێنرابوون و ناوبانگیشیان تا ئه‌ورووپا چووبوو. هه‌ندێک سترانی ئێرانی هه‌ن که له باکووری ئه‌فریقا و باشووری ئه‌ورووپا ده‌بینرێنه‌وه. مۆسیقا و فه‌رهه‌نگ له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا ده‌گه‌ڕێت و ئه‌وه‌ش دیارده‌یێکی ئاساییه.
* له 15 ساڵی ڕابردوودا زۆر له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کان کارتان نه‌کردووه، هۆکاره‌که‌ی چییه؟
- که‌یهان که‌لهۆڕ: له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان شه‌جه‌ریان و عه‌لیزاده هاوکاریم کردووه. بۆچی مۆزیسییه‌نی گه‌وره‌تر له‌مانه‌مان له ئێران هه‌یه.
* گریمانه‌ی به‌ڕێزتان له داهاتووی خۆتان چییه؟
- که‌یهان که‌لهۆڕ: پرسیارێکی دژواره. من ناتوانم به ڕوونی له‌وباره‌یه‌وه قسه بکه‌م به‌ڵام ده‌کرێت بڵێین داهاتووی مۆسیقازانێکی ئێرانی تا ئاستێکی زۆر به‌ستراوه به هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵگاوه. من و نموونه‌ی من ئه‌وینێکمان پێیه و کاڵایێک ئاراسته ده‌که‌ین و کردووشمانه. ڕه‌نگدانه‌وه‌شی به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵگا، ته‌مه‌نی کۆمه‌ڵگا و شێوازی پێشکه‌ش کردنه‌که‌ی ده‌گۆڕدرێت. به‌ڵام هه‌رچی هه‌یه داهاتووی من سه‌رفی کۆنسێرت و وانه‌گوتنه‌وه و توێژینه‌وه و ئه‌و چه‌شنه چالاکییانه ده‌بێت. من تا ئێستا زۆرینه‌ی ته‌مه‌نی خۆمم به پێشکه‌ش کردنی مۆسیقاوه ته‌رخان کردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست و حاڵه‌تێکی خۆش له کاتی پێشکه‌ش کردنی مۆسیقادا بۆ من دێته پێشێ و هه‌ست به نزیک بوونه‌وه له جه‌ماوه‌ر ده‌که‌م. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له داهاتوودا به گوێره‌ی ته‌مه‌نی پیریمه‌وه ناچار ببم ڕوو له به‌شه‌کانی دیکه بکه‌م. مومکینه کتێب بنووسم یان وانه بڵێمه‌وه...
وه‌رگێڕان و داڕشتن: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment