به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه"دا ڕایگه‌یاند: زیاتر له 300 ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستیی داعش خۆیان له ناحیه‌ی ئهلعهیازییهی سنووری عێراق و سووریا ته‌سلیمی پێشمه‌رگه کردووه و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ داوا بکات ئه‌و دیله داعشییانه ڕاده‌ستی به‌غدا بکات.
عه‌بدوڵڵا وه‌بیریشی هێنایه‌وه: ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له میانی دیداری ساڵی ڕابردووی ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان ئاماده‌ییی خۆیان بۆ ڕاده‌ست کردنی هه‌ر تاکێکی داواکراو بۆ به‌غدا ده‌ربڕیوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment