کوردستان میوانداری یەکەمین مێهرەجانی نێونەتەوەییی دەف ژەنین/ داوەرانی قۆناغی کۆتایی دیاری کران

بەشی فەرهەنگ و هونەر- سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان وتی: حەوتەمین مێهرەجانی "دەف نەوای ڕەحمەت" بۆ یەکەم جار بە شێوەی نێونەتەوەیی لە ٨ تا ١٠ی خەرمانان لە پارێزگادا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمین مورادی وێڕای ئاماژە بەوەی بۆ یەکەم جار حەوتەمین مێهرەجانی "دەف نەوای ڕەحمەت" بە شێوەی نێونەتەوەیی لە پارێزگای کوردستاندا بەڕێوە دەچێت وتیشی: مۆسیقای کوردستان وەکوو لانکی مۆسیقای ئێران پێگەیێکی بەرزی هەیە و یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆسیقای مەقامی لە کوردستان ئەوەیە لە عیرفاندا جێگای خۆی کردۆتەوە و لەم ناوەسدا ژەنینی دەف زۆرتر خۆی دەنوێنێت تا ئەو ڕادەیەی لە ئێستادا پارێزگای کوردستان بە لانکی دەف هەژمار دەکرێت.

مورادی دەری‌بڕی: ژەنینی دەف لە تەکیە و خانەقاکانی پارێزگا و ڕێوڕەسمی مەولوودی و مونقەبت خوانیدا پێگەیێکی تایبەتی هەیە و ڕیتمی خانەقایی لە سەرەکیترین ڕیتمەکانی ژەنینی دەف لە ئێراندایە.

سەرۆکی حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان پاشان باسی لەوە کرد حەوتەمین مێهرەجانی "دەف نەوای ڕەحمەت" ئەوساڵ بۆ یەکەم جار بە شێوەی نێونەتەوەیی و لە چەند بەشی تاکەژەنیی تازەلاوان و گەورەساڵان، گرووپ ژەنی، بەشی تایبەت و نێونەتەوەیی لە هەردوو ڕەگەزی پیاو و ژن بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی ئەو بەرهەمانەی بۆ مێهرەجانەکە نێردراون سەدا ٤٠ بەرز بۆتەوە و بە گشتی ٣٢٤ بەرهەم لە ٢٥ پارێزگای وڵات ڕەوانەی نووسینگەی مێهرەجانەکە کراون.

مورادی دەڵێت چوارشەممە ٨ی خەرمانان مێهرەجانەکە لە هۆڵی سینەما بەهمەنی سنە دەکرێتەوە و ڕۆژی هەینی ١٠ی خەرمانانیش کۆتاییی پێدێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا لە نێوان ٣٢٤ بەرهەمی نێردراو بۆ مێهرەجانەکە لە بەشی تاکەژەنیدا ٦٤ بەرهەم و لە بەشی گرووپ ژەنیشدا ١٥ بەرهەم مۆڵەتیان پێدراوە لە قۆناغی کۆتاییدا بەشداری بکەن.

مورادی ڕاشی‌گەیاند داوەرانی بەشی کۆتایی مێهرەجانەکە بریتین لە بیژەن کامکار، کەژوان زیائودینی و ئەحمەد خاک‌تینەت.

کۆدی هەواڵنێر: 60108

News Code 7941

Your Comment

You are replying to: .
captcha