کچە ڕاکەرانی کوردستانی لە ڕکابەرییەکانی گەنجانی وڵات درەوشانەوە

بەشی ئێران/ کوردستان- کچە ڕاکەرانی کوردستانی لە قۆناغی دووهەمی ڕکابەرییەکانی لیگی کچانی گەنجی وڵات، ٤ نازناوی ڕەنگاوڕەنگیان مسۆگەر کرد.

بە پێی هەواڵی کوردپریس، قۆناغی دووهەمی ڕکابەرییەکانی لیگی کچانی گەنجی وڵات رۆژی رابردوو 6ی خەرمانان لە قۆناغە تەمەنەکانی منداڵان، میرمنداڵان و گەنجان بە ناساندنی هەڵبژاردەکانی ئەو قۆناغە کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.

لەم قۆناغەدا بەشداربووان لە مادەی 100 مەتری، 400 مەتری، 1500 مەتری، 400 مەتری لەمپەردار، 5000 مەتری، بازدانی سێ هەنگاو، بازدان بە نەیزە، هاویشتنی قورسایی و هاویشتنی چەکوش پێکەوە ڕکابەریان کرد.

لەمناوە یانەی ٤ کەسیی کوردستان بە مسۆگەر کردنی 3 میدالیای زێر، زێۆ و برۆنز بە نۆرە لە لایەن ندا قورەیشی، کەژان ڕۆستەمی و سەدەف ئاقاجانی لە مادەی 400 مەتری لەمپەردار و هەروەها میدالیای زێوی ڕاکردنی 100 مەتری لە لایەن دڵنیا بەیگم لەو ڕکابەریانەدا درەوشاوە.

شیاوی باسە، یانەی کوردستان بە سەرپەرەشتی و ڕاهێنەریی پەرەستوو ئەحمەدی بەشداری قۆناغی دووهەمی ڕکابەرییەکانی لیگی کچانی گەنجی وڵات بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60106

News Code 7931

Your Comment

You are replying to: .
captcha