بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی سەرەڕای ئیدانە کردنی ستراتێژیی نوێی ئەمریکا هەمبەر بە پاکستان دەڵێت: ئەوەی ئەمریکا ئەمڕۆکە دیکەی وڵاتانی پێ ئیدانە دەکات دەسکەوتی چەندین ساڵ سیاسەتی ناڕەوای ئەو وڵاتەیە لە ناوچەکە و بە تایبەت ئەفغانستان.
ناوبراو زیادیشی دەکات: ستراتێژیی هەلخوازانە و سیاسەتی تاکلایەنەی ئەمریکا و دەستێوەردانی نابەجێی ئەو وڵاتە لە کاروباری دیکەی وڵاتاندا بە هەڵە دەزانین و دەڵێین ئاکامێکی نابێت جگە لە تەشەنە سەندنی تەنگژە و پەرە سەندنی تیرۆریزم و توند ئاژۆیی لە ناوچەکەدا.
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا دەکات تەداخول لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا نەکات و ئاشکراشی کرد: وڵاتانی ناوچەکە دەفرایەتیی پێویستیان هەیە بۆ هاوکاریی هاوبەش لە پێناو بەرنگار بوونەوە و شڕی دژە تیرۆر و جێگیر کردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەی خۆیاندا و هەربۆیەش پێویستیان بە ستراتێژیی تیرۆریزم پەروەر و ئاڵۆزنەری ئەمریکا نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60108
Your Comment