جەهەپە هاوشێوەی حکوومەت له پرۆسەی دانوستانی ئاشتیدا جووڵاوەتەوە

بەشی تورکیا ـ یەکێک له ڕێبەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان ڕایگەیاند: بەشێک له پارتی کۆماری گەل له کاتی دانوستانی ئاشتی کورد و تورک لەم وڵاتەدا هەڵوێستەکانی هاوشێوەی هەڵوێستەکانی ئاکپارتی و حکوومەتن.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سێری سوورەیا ئۆندەر، نوێنەری ئەنقەرە له پەرلەمانی تورکیا له سەر پارتی دیموکراتیکی گەلان به ئاماده بوونی له گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ویژدان و عەداڵەت له پارکی یۆغۆرت چی ئەستەنبۆڵ وێڕای ئاماژه به ڕێپێوانی دادی له لایەن پارتی کۆماری گەل و به دوایدا کۆبوونەوەی ویژدان و عەداڵەتی هەدەپە، وتی: هەم ڕێپێوانی پارتی کۆماری گەل و هەم کۆبوونەوەی ویژدان و دادپەروەری بزاڤێکی زۆر گرینگ و پێویست بوو.
ئۆندەر له درێژەی لێدوانەکانیدا وێڕای ڕەخنه گرتن له ڕۆڵی پارتی کۆماری گەل له پرۆسەی دانوستانی ئاشتیش وتی: پارتی کۆماری گەل له پرۆسەی دانوستانی ئاشتی کورد ـ تورک زۆر کارا نەبووه. ئەو هەلومەرجەی وا ئێستا تێیداین سەلمێنەری هەموو پێشبینییەکانی ئێمەیه. چەندین جار پێداگریمان کردۆتەوه که کۆتایی هاتنی پرۆسەی دانوستانی ئاشتی به مانای ڕەشەکووژ کردنی پاشماوەکانی دیموکراسییە لەم وڵاتەدا. له نێو پارتی کۆماری گەل بەشێک لەم پارته متمانەیان بەم مەسەله نییه و لەم بارەوه هەڵوێستی هاوشێوەی حکوومەتیان گرتۆته بەر. ئەم وڵاته یەک ڕێگای له بەر دەمه، دڵسۆزانه، ڕاستگۆیانه بەڵام بوێرانه پێکەوه گفتوگۆ دەکەین و لایەنه دیموکراسییەکان له شوێنێکدا کۆ دەکەینەوه.
ناوبراو ئەوەشی بیر هێنایەوه: ناکۆکی نێوان پارتی کۆماری گەل و پارتی دیموکراتیکی گەلان دەشێت بخرێته بەر تیشکی دانوستان و گفتوگۆ و ئەم وتووێژانه زۆر گرینگن. ئەم جیاوازی بیر و ڕایانه هەیه و هەر دەشبێت. گرینگه ئەوە نییە ئەم جیاوازی بیر و بۆچوونانه بشاردرێتەوە بەڵکوو گرینگ ئەوەیە کە بوێرانه سەبارەت بەم بوارانه وتووێژ بکرێت. لەم وڵاتەدا هەر کەس خوازیاری دیموکراسی بێت له لایەن حکوومەتەوه هەڕەشەی له سەر دەبێت. له یەکڕیزی نێوان ئەو کەسانەی وا له لایەن حکوومەتەوه هەڕەشەیان له سەره، هیچ بەدیلێکی گرینگتر و پێویستترمان له بەر دەستدا نییه.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

News Code 7877

Your Comment

You are replying to: .
captcha