کوردپرێس:
هێرش ئەمینی پڕۆفیسۆری یاریدەرە لە بەشی تەندروستی گشتیی زانکۆی کۆپێنهاگنە و توێژینەوەکەی برتییە لە "COUPH" کەدەکاتە Copenhagen Ultrafine Particles and Health؛ واتە پرۆژەی کۆپنهاگن بۆ توێژینەوە لە گەردیلە وردەکان و تەندروستی. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، کاردانەوەی درێژخایەنی ئەم تەنۆلکە زۆر وردانەیە، كه چۆنیه‌تی کاریگەری دانان له‌سه‌ر نه‌خۆشی و جۆری مردن، هه‌یه. ئەم توێژینەوەیەش لەسەر ٦٥٠ هەزار هاووڵاتیی تازەپێگەشتووی دانیمارکی ئەنجام دەدرێت.
هاوکات، جیاواز لە هێرش ئەمینی، هەریەکە لە جۆزێف ئه‌نتۆنیلی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌شی ئاماری زانكۆی "فلۆریدا" و "ره‌فائێل ئاركۆ"، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌شی زانستی ته‌ندروستیی ژینگه‌یی له زانكۆی ماساچوسیتس، وەک وەگری خەڵاتەکەی ئەو پەیمانگا ئەمریکیییە دەستنیشان کراون.
په‌یمانگای Health Effectsی بەریتانی،(EHI) خەڵاتێکی ساڵانەی هەیە بەناوی "رۆزنبلێس"، کە تایبەتە بەو کەسانەی پڕۆفیسۆری یاریدەرن یان پلەی ئەکادیمییان لەهەمان ئاستدایە؛ هەروەها توێژینەوەیان لەسەر کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا هەیە و بەو مەبەستەش بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلاریان بۆ دابین دەکات.
ئەو پەیمانگایە، خەڵاتی "رۆزنبلێس"، که بڕی ٥٠٠ هه‌زار دۆلارە ده‌به‌خشێته براوه‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، تاوەکوو په‌ره به توێژنه‌وه‌كانیان بده‌ن.
Your Comment