پێویست حکوومەتی فیدراڵی عێراق قەرەبووی تاوانی هەڵەبجە بکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند پێویستە حكوومەتی فیدراڵ قەرەبووی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەوە رایگەیاند: لەم یادە خەمناكەدا بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی كیمیاباران كردنی هەڵەبجە دەكەینەوە كە لە تاوانێكی نامرۆڤانەداو لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە شەهید كران.
ناوبراو راشیگەیاندووە، سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ دەكەین كە رێكارەكانی بە پارێزگا كردنی هەڵەبجەی تەواو كرد و دووپاتی دەكەینەوە پێویستە حكوومەتی فیدراڵ هەست بە بەرپرسیاریەتی خۆی بكات بەوشێوەیەی كە لە دەستووردا هاتووە قەرەبوی كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكاتەوە.

News Code 7859

Your Comment

You are replying to: .
captcha