پێشوازی لە هەر پێشنیارێکی رووسیا دەکەین بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێ لە سووریا

بەشی سووریا- بەشار ئەسەد لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا لە کرێملین، چەند پرسێکی گرینگی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی راگەیاندنی رووسیا، لە زاری بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریاوە، رایگەیاندووە: دیمەشق پێشوازی لە هەر پێشنیارێکی رووسیا دەکات، بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێ یان زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی لە سووریا.

ئەسەد بەسەردانێک لە مۆسکۆیە، هەروەها رایگەیاندووە، کە نابێت بوونی سەربازی رووسیا لە وڵاتەکەیدا کاتی بێت.

سەرۆکی سووریا بە هاوتا رووسییەکەی راشگەیاندووە، سەردانەکەی ئەنجامێکی بەرجەستە لە هاوکارییە ئابوورییەکان دەردەخات.

لای خۆیەوە سەرۆکی رووسیا جەختی لەوە کردەوە، کە لە سایەی هەوڵە هاوبەشەکاندا ئەنجامی بەرچاو لە شەڕی دژی تیرۆر لە سووریا بەدیهاتووە.

پوتن، گوتیشی: خۆشحاڵم بە بینینی ئێوە لە مۆسکۆ، سوپاسی ئێوەش دەکەم کە ئەم بانگهێشتەتان قبووڵ کردووە، ئێمە لە پەیوەندییەکی بەردەوامداین، و شاهیدی پێشکەوتنێکی گەورە دەبین لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەماندا.

سەرچاوە: کوردستان 24

News Code 7857

Your Comment

You are replying to: .
captcha