بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و شاندێکی یاوه‌ری کرد، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێ کرد و ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌می، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بۆ سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ربڕیوە بۆ ته‌واوکردنی ڕێکاره‌کانی به‌پارێزگا کردنی هه‌ڵه‌بجه و په‌سه‌ند کردنی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو تا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ئاماژەی بەوەش داوە، هه‌موو هاوکاری و پشتگیرییه‌کی بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق دووپات دەکاتەوە و ئه‌و کارانه‌ی تا ئێستا له کارنامه‌ی حکوومه‌ت جێبه‌جێی کردوون، به ئه‌رێنی و مایه‌ی ئومێد ناوزه‌د کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیران ستایشی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی له کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانی عێراق و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی بۆ ته‌بایی و له‌یه‌کگه‌یشتن، ده‌ربڕی. دووپاتیشی کرده‌وه که سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشکه‌وتنی عێراق به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه، پێکه‌وه گرێدراوه، به پارێزگا کردنی هه‌ڵه‌بجه‌یشی به خزمه‌تێکی بچووک زانی به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و شاره کراوه.
باسی لەوەش کردوە، هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگیی و پێویستیی ته‌بایی و یه‌کڕیزیی نێوان هێز و پێکهاته عێراقییه‌کان بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسیی وڵات و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور هاوڕا بوون، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی که‌رتی تایبه‌ت و ڕۆڵی له پێشخستنی وڵات له هه‌موو بواره‌کاندا کرده‌وه. په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شدا کرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و نوێنه‌رانی پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان که تیایدا بیروڕایان ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی کوردستان، گۆڕییه‌وه.
Your Comment