١٤ ئازار ٢٠٢٣ - ١٤:٠٥
حەیدەر عەبادی گەیشتە سلێمانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەریەک لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق ‌و خالید شوانی وەزیری دادی عێراق ‌و وه‌فدێک بە مەبەستی بەشداری کردن لە "دیداری سلێمانی"دا، گەیشتنە ئەو شارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازیی کرد لە دەستەیەک لە میوانانی دیداری سلێمانی، کە بڕیارە سبەینێ چوارشەممە لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستپێبکات".

دیدارى سلێمانى ڕۆژانی 15و 16ی ئادار لەلایەن پەیمانگه‌ى لێکۆڵینەوە هەرێمى ‌و نێودەوڵەتییەکان (IRIS) لە زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى بەڕێوەدەبرێت‌ و لەماوەى دوو ڕۆژى دیدارەکەدا، لەبارەى پرسە هەرە دیارە ناوچەییەکانى جیهان گفتوگۆ دەکرێت.

News Code 7847

Your Comment

You are replying to: .
captcha