بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە دێرەزوور بە مووشەک کرایە ئامانج

بەشی سووریا- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەڵێت، شەوی رابردوو بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور کراوەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی ئاداری 2023، هاوپەیمانیی نێودەڵەتیی دژی داعش لە راگەیێندراوێکدا گوتی کە شەوی رابردوو "کاتژمێر 9:00ی شەو بەکاتی نێوخۆ دوو رۆکێتی 107 مللیمی، هێزەکانی هاوپەیمانانی لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج".

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی باس لەوەش دەکات، هێرشەکە نەبووەتە هۆی برینداربوونی کەس و هیچ زیانێکی ماددیشی نەبووە و لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکە دەستپێکردووە.

جۆناسن فێرەر، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و سووریا دەڵێت: "هێرشی لەمجۆرە، هێزەکانی هاوپەیمانان، هاوبەشەکان و سڤیلیش دەخەنە مەترسییەوە و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەش بنپێ دەکەن."

News Code 7844

Your Comment

You are replying to: .
captcha