بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولسەلام بەرواری بە میدیای فەرمانی حزبەکەی وتووە، بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی لایەنەکانی دیکە کۆ دەبنەوە، بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، چوونکە ئەوانیش بەشدار بوون لەو پڕۆژەیەی یەکێتی و چوار لایەنی دیکە پێشکەشیان کردبوو وەکوو دانپێدانانێک بە مافی ئەوان کە بەشدارن لە پرۆسەی سیاسیدا، بۆ ئەوەی رای ئەوانیش وەرگرین کە لەسەر چی رێککەوتوون.
ئەندامەکەی شاندی بەشی هەڵبژاردنی پارتی وتووشیەتی، لە بواری تیۆرییەوە هیچ نەماوە بۆ رێککەوتن لە نێوان ئەوان و یەکێتیدا، لە کۆبوونەوەی یەکەم پرسەکانی سیستمی هەڵبژاردن یەکلا کرایەوە و ئەوەی پێکهاتەکان مابوو، ئەویش لە دوایین کۆبوونەوە رێککەوتن کە رای پێکهاتەکان وەربگرن و ئەوان چییان بوێت بەوە رازیبن، بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمان و پارتی و یەکێتی و پێکهاتەکان لە دەرەوەی پەرلەمان و ناو پەرلەمان کۆبوونەوەیەک دەکەن.
Your Comment