بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راپۆرتێکی دەنگی ئەمریکادا باس لەوە دەکات کە لە ئێستادا ئەدهەم بارزانی سەرقاڵی کۆکردنەوەی پشتیوانی و کۆکردنەوەی کەسە دیار و ناودارە سیاسیەکانە لەدەرەوە و ناوەوەی هەرێم بۆ دامەزراندنی ئەو قەوارە نوێیە، بەپێی وتەی یەکێک لە دامەزرێنەرانی قەوارەکەش هۆکاری دامەزراندنی ئەو قەوارەیە " ڕەخنەکانیانە لە حیزبە سیاسەکانی هەرێم".
ئەمەش لەکاتیکدایە کە ئەدهەم بارزانی جگە لەوەی سەرکردایەتی چەندین قەوارە و دامەرزاوەی سیاسی کردووە لە ساڵانی ڕابردوودا، هاوکات ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی بوو لە ڕابردوودا بەڵام بەهۆی تێکچونی پەیوەندیەکانیەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان وازی لە پۆستەکەی هێنا.
وریا سەعید ڕەواندزی، کەسی دووەمی لیستی " هێڵی سێیەم" لەبارەی حیزبە نوێیەکەی ئەدهەم بارزانییە " دەڵێت،" هه‌ڵسه‌نگاندنی وردمان نه‌کردووه بۆ پێگه و قهبارهمان، به‌ڵام کاری باشمان له‌ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردووه، په‌یوه‌ندی فراوانمان له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه سیاسییه کاریگه‌ره‌کان دروست کردووه و به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکیش، ده‌توانین بۆشاییه سیاسیه‌کان پڕبکه‌ینه‌وه و پێگه‌مان هه‌بێت".
هەروەها وریا سەعید ڕەواندزی ئاماژەی بەوەش داوە کە جیاواز دەبن لە حیزبە سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەی هەرێم و جیاواز لەوان کار دەکەن، هاوکات لەبارەی ناوی ئەو کەسانەی بەشدارن لە دامەزراندنی ئەو قەوارەیە هیچ لێدوانێکی نەداوە و باسیشی لەوەکردووە تاوەکوو ئێستا قەوارەکەیان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمارنەکردووە تاوەکوو بەشداری لە خولی نوێی هەڵبژاردنەکان بکەن، وتیشی لەماوەیەکی نزیکدا لەوبارەیەوە کۆ دەبنەوە.
هاوکات وریا سەعید ڕەواندی وتیشی، تاوەکوو ئێستا بڕیاریان نەداوە لەبارەی شوێن و بارەگای قەوارەکەوە.
Your Comment