فازڵ میرانی: وتەکانی من لەبارەی یەکێتی خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ڵێت ئه‌و قسانه‌ى له‌باره‌ى كێشه‌ ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى كردوومه‌ بۆچوونى شه‌خسى خۆمه ‌و لێكدانه‌وه‌ى هه‌ڵه‌شى بۆ كراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى فازڵ میرانى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كردۆته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، فازڵ میرانی سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان وەڵامی هەندێ پرسیاری داوەتەوە و لەلایەکی دیکە سەبارەت بە بارودۆخی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی وەڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە دیارە بۆ هەندێ بابەت خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە کە مەبەستی فازڵ میرانی ئەو لێکدانەوەیە نەبووە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، چەند ڕستەیەکیش لەو چاوپێکەوتنە وەک گوتراوە بەکارنەهاتووە، بەڵکوو بەشێوەیەکی دیکە و مانای دیکەی پێبەخشراوە!. لێرەوە ڕایدەگەیەنین ڕووداو و بڕیارەکانی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی تایبەتن بەخۆیان و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەداخولمان نەکردوە و تەداخولیش ناکەین، ئەگەر لەو بارەوە لێکدانەوە هەبووبێت بۆچوونی شەخسیە، واباشە ڕاگەیاندنیش بە ئەمانەتەوە مامەڵە لەگەڵ بیروڕای میوانەکانی بکات.

فازڵ میرانى له‌باره‌ى كێشه‌ ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى پێشتر ڕایگه‌یاندبوو پارتى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م یه‌كێتیه‌ى ئێستا ده‌كات و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى لاهوور شێخ جه‌نگى لێكه‌وته‌وه ‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌.

News Code 7802

Your Comment

You are replying to: .
captcha