هێرشى توندی عه‌لى باپیر بۆ حكوومه‌تی هەرێم و په‌رله‌مانی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ ساڵیادى ڕاپه‌ڕین بلاوی كردۆته‌وه‌ هێرشى توند ده‌كاته‌ سه‌ر حكوومه‌تی هەرێم و په‌رله‌مانی کوردستان و به‌ فاشیڵ و بێ هه‌ڵوێست ناویان ده‌هێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لى باپیر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له‌ ئێستادا جگه‌ لە کەسانێکی مشەخۆری دەوری حوکمڕانان، هیچ کەس لاموجیمیی لەوەدا ناکات، کە خەڵک بە گشتیی هەست بە ڕەنجەڕۆیی و دەستخەڕۆیی و نائومێدییەکی قووڵ و بە ئازار دەکات و زۆرێک لەوانەش کە پێشمەرگایەتیی و خەبات و فیداکارییان کردووە، پەشێمانی دەردەبڕن.

عه‌لى باپیر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، هەموو لایەک دەبینن پەرلەمان و حکوومەت چەندە فاشیل و بێ بڕست و بێ هەست و هەڵوێستن لە بەردەم وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی خەڵک و جەماوەر و، بەدەمەوەچوونی چارەسەری گرفت و کێشەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵک و، دابین کردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان‌دا لە: ئاو و کارەبا و سووتەمەنیی و جێگا و ڕێگا و دەرمان و چارەسەر .

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى باس له‌ چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه‌ ده‌كات ده‌ڵێت" بێگومان چارەسەری ڕیشەیی ئەم دۆخە، ڕاستکردنەوەی جۆری بیرکردنەوەی حوکمڕانانی هەرێمەکەمانە، کە هەمیشە سوورن لەسەر ئەوەی نەخشە و دیزاینی بەڕێوەبردنی هەرێم بە جۆرێک بێ، بەرژەوەندییە ناشەرعییەکانی کەمینەیەکی ملیاردێر بگرە چەند ماڵێک لەسەر حیسابی خەڵک و جەماوەر، دابین بکات، بەبێ چاو بە ژیان و گوزەرانی تەنگ و تاڵی خەڵک‌دا گێڕان ‌و، سەر بەرزکردنەوە بەرەو ئاسمان و بیرکردنەوە لە وەستان لەبەردەم دادگای خوای زاڵی دادگەردا.

News Code 7795

Your Comment

You are replying to: .
captcha