بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهسعوود بارزانی ئهمڕۆ یهکشهممه له ساڵیادی راپهڕیندا رایگهیاند: "ڕاپەڕین لە سایەی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی کوردستان و قارەمانێتی پێشمەرگە و پلان و یەکڕیزیی لایەنەکانی ناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان هاتە دی و سەرکەوتنی بەدەست هێنا، ڕاپەڕین ئەو ڕاستییەی بۆ دۆست و دوژمن سەلماند کە ستەمکاری و تۆقاندن هەرگیز ناتوانێ ئیرادەی ئازادیخوازی لە ناخی گەلی کوردستان خامۆش بکات".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش کردووه، ڕاپەڕین هەڵگری بەها و ئامانجی بەرز بوو، بۆ ئەوە بوو گەلی کوردستان ئازاد بێت و ژیانێکی سەربەرزانەی لە وڵاتی خۆیدا هەبێت.
هەروەها له پهیامهکهی مهسعوود بارزانیدا هاتووه: "قەوارەی هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لە بەرهەمەکانی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، دەستکەوتێکی مێژوویی و گرانبەهای گەلی کوردستانە، ئەو دەستکەوتە دەبێ بپارێزرێ و بەهێز بکرێت و نابێ بە هیچ شێوەیەک کار بۆ لاوازکردن و بەلاڕێدابردنی ئەو بەها و ئامانجانە بکرێ کە گەلی کوردستان لەپێناویدا ڕاپەڕینی کرد".
Your Comment