ئەمریکا پێزانینی هەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزە کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە دەستگیر کردنی بەرپرسی دارایی داعشی لێکەوتەوە نیشاندەری لێهاتووی ئەو هێزانەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی هەسەدە بۆ دەستگیر کردنی بەرپرسی دارایی داعش لە پارێزگای حەسەکە کە ڕۆژی 17ی شوبات بەڕێوە چوو، بە ئۆپەراسیۆنێکی کەم‌وێنە وەسف دەکات.

لە بەیاننامەکەدا کە لاپەڕەی تویتەری هاوپەیمانان بڵاوی کردۆتەوە، نووسراوە: ڕاستە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڕێوە چوو بەڵام هێزە سەربازی و هەواڵگرییەکانی هەسەدە نووکی ڕمبی ئۆپەراسیۆنەکە بوون و بە بەرنامەیەکەی ورد سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەیان گەرەنتی کرد.

لەمبارەوە جەنراڵ تدور، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان لە ناوچەی شام لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە وتی: "ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەریخست هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرکردایەتیی کوردەکان توانای ئەوەیان هەیە ئۆپەراسیۆنی دژوار بەشێوەی تاکەلایەنە بۆ شکستهێنان بە داعش بەڕێوەبەرن".

ناوبراو جەختی کردەوە دەستگیر کردنی ئەو ئەندامانەی داعش بووە هۆی لاواز بوونی تواناکانی داعش لە جێبەجێ کردنی سەرچاوە داراییەکان لە ناوچەکەدا.

News Code 7787

Your Comment

You are replying to: .
captcha