فەرماندەیەکی پەکەکە لە هێرشی درۆنەکانی تورکیا لە شەنگال کوژرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای شەنگال رایگەیاند، بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێک لەناو قەزای شەنگال، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شەنگال، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لەناو سەنتەری قەزای شەنگال بۆردوومان کرد، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکانیش، کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە، تا ئێستاش بەوردی ژمارەی قوربانیەکان نەزانراوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردەوە، بۆردوومانەکە ئۆتۆمبێلێکی لەنزیک بنکەی پۆلیسی شەنگال کردۆتە ئامانج، تاوەکوو ئێستاش ناسنامەی شۆفێر و سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلە نەزانراوە.

News Code 7779

Your Comment

You are replying to: .
captcha