تورکیا دەستگیرکردنی ئەندامێکی پەکەکەی لە سلێمانی ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- دەزگای میتی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە شاری سلێمانی ئەندامێکی پەکەکەیان  دەستگیر کرد و بۆ تورکیا گەڕێندراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (MİT)، بڵاوی کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە شاری سلێمانی رەمەزان گونەش ئەندامی پەکەکە/کەجەکەیان دەستگیر کردووە و بردوویانەتەوە بۆ تورکیا.

میدیای تورکیا بڵاوی کردەوە رەمەزان گونەش کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا، پەیوەندی کردووە بە پەکەکە/کەجەکە، ماوەی ساڵانێکی زۆرە لە گوندەواری هەکاری، عێراق و سووریا کار بۆ ئەو گرووپە دەکات، دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێک چاودێری کرا لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا، دەستگیرکرا و برایەوە بۆ تورکیا.

News Code 7771

Your Comment

You are replying to: .
captcha