پشتگیرییەکانی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا هۆکاری درێژەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆنە

بەشی جیهان- دێفنە ئەرسەلان پسپۆڕی باڵای پرسەکانی تورکیا بڕوای وایە سەردانی ئەمدواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تورکیا دەتوانێت یارمەتی بە باشتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن بدات بەڵام پشتگیریی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا یەکێک لە هۆکارەکانی کۆتایی نەهاتنی گرژییەکانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای ئەنجومەنی ئەتلانتیک لەبارەی کاریگەریی سەردانەکەی ئەمدواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تورکیا لەسەر پێوەندییە ناتەواوەکانی نێوان ئەو وڵاتە نووسیی: سەردانی ئەمدواییەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تورکیا هەرچەند کە لەپێشەوە بەرنامەی بۆ داڕێرا بوو بە ئاوڕدانەوە لە یارمەتیی 100 ملیۆن دۆلاریی واشنتۆن بۆ تورکیا پاش بوومەلەرزەی ئەمدواییە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشتر کردنی پێوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەدا.

دێفنە ئەرسەلان بەڕێوەبەری باڵای پرۆگرامی تورکیا لە پەیمانگای ئەنجومەنی ئەتلانتیک لەبارەی سەردانەکە وتوویە ئەم سەفەرە هەم پێویست بوو هەم گرینگ بوو. ئەمریکا بەڵێنی داوە کە بە گشتی 185 ملیۆن دۆلار یارمەتیی تورکیا بدات بۆ دەربازبوون لە خەسارەکانی بوومەلەرزەکەی ئەمدواییە و یارمەتییەکەیش زیاترە لە کۆی ئەو یارمەتییانەی واشنتۆن لە بوومەلەرزەکەی ساڵی 1999دا پێشکەشی تورکیا کردبوو.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەتوانێت کاریگەریی ئەرێنیی ببێت لەسەر پڕۆسە فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکیی F-16 بە تورکیا و بەرزبوونەوەی دەوری تورکیا وەکوو ئەندامێکی ناتۆ.

بەمحاڵەیشەوە دێفنە ئەرسەلان دەڵێت خاڵی نەرێنیی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا درێژەی پشتگیرییەکانی واشنتۆنە بۆ هێزە کوردییەکانی سووریا کە بەبڕوای تورکیا ئەو هێزانە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیان.

بەڕێوەبەری باڵای پرۆگرامی تورکیا لە پەیمانگای ئەنجومەنی ئەتلانتیک زیاتر وتی: ڕاستیەکەی ئەوەیە کە سنوورەکانی باشووری تورکیا سنووری ناتۆ دێنە ئەژمار و درێژەی پاڵپشتیی ئەمریکا لە هێزەکانی سووریا دیموکرات هەڕەشەیەکی ناڕاستەوخۆیە لە ئاسایشی ناتۆ چوونکە هەسەدە سەر بە پەکەکە-یە و پەکەکەیش خراوەتە بیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ناتۆوە.

News Code 7768

Your Comment

You are replying to: .
captcha