کوردپرێس:
ڕادیۆ نەوا بڵاوی کردەوە سەرچاوەیەكی فەرمی لە پارێزگای دهۆک بۆ شەفەق نیوز رایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە زنجیرە چیای مەتین و لە دۆڵی بیرە بۆردوومانی ناوچەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كردوە، هەروەها شوێنی بۆردوومانەكە نزیک بووە لەچەند گوندێكی ناوچەكەوە كە سەر بە قەزای ئامێدین.
جێی ئاماژەیە، لەدوای ڕوودانی بومەلەرزەكانی توركیاوە ئەمە یەكەمین جارە فڕۆكەكانی توركیا پێگەی پەكەكە لەو ناوچەیە بۆردوومان بكەن.
Your Comment