بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکەی لاهور شێخ جەنگی دەرکرد بەوەی بافڵ تاڵەبانیی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و تەواوی ڕێکارەکان یاسایین، بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی دەرچووە و بڕیارەکەش بەهیچ جۆرێک شیاوی تانە لێدان نییە.
لەبەرامبەردا پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بڕیاریان داوە جارێکی دیکە تانە لەو بڕیارە نوێیە بدەن.
Your Comment