پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی  دیاریی کردووە کە ئەم حیزبە دوو هاوسەرۆکی هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای هەولێر بۆ جاری دووەم لاهور شێخ جەنگی-ی وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناساند و ڕایگەیاند پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارەمین کۆنگرەیدا دیاریی کردووە کە ئەم حیزبە دوو هاوسەرۆکی هەیە.

کوردپرێس:

بەپێی نووسراوێکی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، کە ئەمڕۆ دەریكردووە و ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكێتی كردووە تێیدا هاتووە: کۆنووس و پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆی حزبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارەمین کۆنگرەی خۆیاندا لە رۆژی شەممە لە رۆژی 21-12-2019 پەسەند کراوە و دیاریکراوە کە ئەم حیزبە دوو هاوسەرۆکی هەیە، هەریەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بورهانە.

دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەشڵێت: بەپێی یاسا و رێنماییەکان بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەم حیزبە دەکرێت و هەر زانیارییەکی دیکە هەبێت لەسەر ئەم بابەتە پێویستە بەنووسراو ئاگادارمان بکەنەوە.

لەماوەی ڕابردوودا، رۆژی ١-٢-٢٠٢٣ بەهەمانشێوە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر نووسراوی ئاراستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كرد و لاهور شێخ جەنگیی بە هاوسەرۆكی یەكێتی ناوبرد.

News Code 7730

Your Comment

You are replying to: .
captcha