بەپێی هەرێمی کوردستان- جهمال كۆچهر، ئهندامی لیژنهی دارایی له پهرلهمانی عێراق بە باسنیووزی ڕاگهیاند: "پێشبینی دەكەین لە دوو هەفتەی داهاتوودا، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵەوە پڕۆژەبوودجەی ساڵی 2023 بۆ پەرلەمانی عێراق بنێردرێت.''
ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر لەو ماوەیەدا بوودجە نەنێردرێت ئەوە قورس دەبێت، گوتیشی: "ئەگەر لەو ماوەیەدا پڕۆژەبودجە بۆ پەرلەمان نەنێردرێت ئەوە زۆر دوا دەكەوێت و كێشە بۆ حكوومەتی عێراقیش دروست دەبێت.''
ڕۆژی یەكشەممە، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری گەیشتنە بەغدا، بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی بەشێكی سەردانەكە بە مەبەستی درێژەدانە بە گفتوگۆکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی كۆماری عێراقی فیدراڵ.''
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژهی بهوهش كردوه، له پڕۆژهیاسای بودجهدا گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار و نرخی نەوت دەكرێت، چونكە گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە.
جەمال كۆچەر دەشڵێت: "چاوەڕوان دەكرێت كۆی گشتیی بودجه له نێوان 115 بۆ 135 ملیار دۆلار دهبێت.''
ڕۆژی یەكشەممە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ ڕایگەیاند: "بەم نزیكانە پڕۆژەبودجەی 2023 دەنێرینە پەرلەمان.''
پێنجشهممەی ڕابردوو 16/2/2023، جووتیار عادل، گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له پرێسكۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: "شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پلاندانانی عێراق باسی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بوودجەی عێراقیان كردووە و ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر پرەنسیپە گشتییەکان لە نێوان هەردوولادا هەیە".
Your Comment