بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە "له كۆبوونهوهکەدا پەرەپێدان بە پەیوەندی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا".
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بووە بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە بەتایبەتی ئەورووپا .
لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سوپاسی حکوومەت و گەلی فەرەنسای کرد بۆ بەردەوامیی پشتیوانییان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی کە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە.
هەڕوەها ماکڕۆن ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوام بوون لە سەر پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
گرنگیی چارهسهركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەربنەمای دەستوور و پاراستنی ئاسایش و سهقامگيريى ناوچهكه، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
Your Comment